٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حوسێن چەلیك: بڕیاری دادگا لە بارەی پەرلەمانتارانی بەدەپەیەوە جێگای نیگەرانییە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info-/ جێگری سەرۆكی گشتی پارتی داد و گەشەپێدان حوسێن چەلیك لە بارەی بڕیاری دادگای باڵای توركیا بۆ رەتكردنەوەی داوای ئازادكردنی پەرلەمانتارانی بەدەپە رایگەیاند ئەو بڕیارە جێگای نیگەرانی ئێمەیە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی ئیلكەخەبەر بڵاویكردەوە كە رۆژی دووشەممە جێگری سەرۆكی ئاكەپە حوسێن چەلیك لە بەرامبەر بڕیاری دادگای باڵای توركیا بۆ رەتكردنەوەی داوای ئازادكردنی پەرلەمانتارە گیراوەكانی بەدەپەدا رایگەیاندووە، ئەو بڕیارە جێگای نیگەرانی ئێمەیە و ئاسان نییە كە مرۆڤ بتوانێت ئەو بڕیارە قەبووڵ بكات.

حوسێن چەلیك ئاماژەی بەوە كردووە كە هەمان دادگا لە ئەستەنبۆڵ بڕیارێك دەردەكات و پەرلەمانتارێكی گیراو ئازاد دەكات بەڵام لە دیاربەكر بڕیارێكی دیكە دەردەكات و داوای ئازادكردنی پەرلەمانتارە گیراوەكانی دیكە رەتدەكاتەوە، ئەمە جێگای نیگەرانی ئێمەیە و ئاسان نییە بتوانین ئەو بڕیارە قەبووڵ بكەین.

 

هەواڵی پەیوەندیدار