٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

توركیا و یەكێتی ئەوروپا پەیمانی هەڵوەشاندنەوەی ڤیزای نێوانیان ئیمزا كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆل-KDP.info/ دوای دانوستان و گفتوگۆیەكی دوور و درێژ لە نێوان یەكێتی ئەوروپا و حكوومەتی توركیادا، رۆژی دووشەممە هەر یەك لە وەزیری دەرەوەی توركیا و بەرپرسی كاروباری ناوخۆیی یەكێتی ئەوروپا پەیمانی هەڵوەشاندنەوەی ڤیزای نێوانیان ئیمزا كرد.

لەمبارەیەوە كەناڵی تی ئار تی بڵاویكردەوە كە رۆژی دووشەممە بە چاودێری سەرۆك وەزیرانی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، هەر یەك لە وەزیری دەرەوەی توركیا و بەرپرسی كاروباری ناوخۆیی یەكێتی ئەوروپا پەیمانێكیان ئیمزا كردووە كە بە پێ ئەو پەیمانە دەبێ تا سێ ساڵی داهاتوو ڤیزا لە نێوان توركیا و وڵاتانی یەكێتی ئەوروپادا نەمێنێت.

بە پێ پەیمانی ئیمزاكراو بڕیارە سەرەتا وڵاتانی ئەندامی یەكێتی ئەوروپا لە بواری دانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی توركیا كارئاسانی پێویست پێشكەش بكەن و توركیایش بە پێچەوانەوە دەست بە پێشكەش كردنی هاوكاری بە هاووڵاتییانی وڵاتانی ئەندامی یەكێتی ئەوروپا بكات.

بەگوێرەی ئەو پەیمانە دوای سێ ساڵی دیكە هاووڵاتییانی توركیا بۆیان هەیە بەبێ ڤیزا سەردانی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا بكەن و هاووڵاتییانی یەكێتی ئەوروپایش هەر بەو جۆرەیە بۆیان هەیە بەبێ ڤیزا هاتووچۆی توركیا بكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار