٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندێكی هاوبەشی ئەنجوومەنی نیشتیمانی كوردی سووریا و پەیەدە كۆبوویەوە

سەرچاوە: KDP.info

دوای ئەوەی پاشنیوەڕۆی دوێنێ یەكشەممە لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەپێناو یەكخستنی وتاری كورد لە ڕۆژئاوا لەگەڵ ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كوردی سووریا كۆبوویەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی12ـی 2013 سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی پارتی یەكێتیی دیموكراتی كورد (پەیەدە) كرد و لە دانیشتنێكدا جەخت لەسەر یەكخستنی هەوڵەكان بۆ دۆزینەوەی گوتارێكی هاوبەشی كوردی كرایەوە بۆ ئەوەی كورد بتوانێ بە گوتارێكی هاوبەشی نەتەوەیی بەشداری كۆنفڕانسی ژێنێڤ 2 بكات.

دوای ئەو كۆبوونەوەیە بە سەرپەرشتیی سەرۆك بارزانی و بە ئامادەبوونی هەر یەك لە خاتوو لەیلا زانا پارلەمانتاری توركیا و، بەڕێز ئۆسمان بایدەمیر سەرۆكی شارەوانیی گەورەی ئامەد، كۆبوونەوەی نێوان نوێنەرانی پارتی یەكێتی دیموكراتی و ئەنجوومەنی نیشتیمانی كوردی سووریا بەڕێوەچوو و، بەشداربووانی كۆبوونەوەكە لەسەر ئەوە ڕێككەوتن كە ڕۆژی سێشەممە 17ـی 12ـی 2013 كۆبوونەوەیەكی هاوبەش ئەنجام بدەن بۆ گەییشتن بە گوتارێكی هاوبەشی سیاسیی نێوانلایەنە كوردییەكانی ڕۆژئاوا.

هەواڵی پەیوەندیدار