٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی: بەھیچ شێوەیەک لە گەڵ دواخستنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا نینە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی دەڵێت: بەھیچ شێوەیەک لە گەڵ دواخستنی بەھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا نینە و پێویستە لەوادەی خۆیدا بەرێوە بچێت.

موئەید تەیب وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لەپەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: پێویستە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەوادەی خۆیدا بەرێوەبچێت و بەھیچ شێوەیەک لە گەڵ ئەوەدانینە بە ھۆی دواکەوتنی پەسەند کردنی بودجە ھەڵبژاردن دوابخرێت، چونکە سەرەڕای ئەوەی ناکۆکی زۆر لە سەر بودجە ھەیە ،بەڵام لەو ماوەی کە لەبەردەست ماوە دەتوانین پڕۆژە یاسای بودجە پەسەند بکەین.

موئەید تەیب گوتیشی:ئەمساڵ جیاواز لەساڵی رابردوو ناکۆکی لەبارەی بودجە زۆر زیاترە وتاوەکو ئێستا لەئەنجومەنی وەزیرانیش لەسەری نەگیشتۆنەتە رێکەوتن،چونکە ھەموو لایەنەکان ھەرەشەی برینی بودجەی ھەرێم وکەمکردنەوەی دەکەن،کە ئەمەش بەھیچ شێوەیەک قبول ناکرێت.

وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی وتیشی:زۆربەی لایەنەکانیش کە ھەرەشەی برینی بودجەی ھەرێمی کوردستان ده‌کەن بۆپروپاگەندەی ھەڵبژاردن بەکاری دەھێنن ، چونکە لە ھەڵبژاردن نزیک بوینەتەوە وئەمەش بۆئەوەی دەنگی زیاتر بەدەست بێنن.

ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:بە ھۆی دواکەوتنی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق لەلایەن حکومەتەوە بۆ پەرلەمان ئەگەری ئەوە ھەیە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوابخرێت، چونکە ناکرێت خولی پەرلەمان کۆتای پێ بێت وبودجە پەسەند نەکرێت.

بڕیارە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 30/4/2014بەرێوە بچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار