وەزارەتی پەروەردە کاتی تاقیکردنەوە وپشووی وەرزی یەکەمی ساڵی خوێندنی دیاریکرد

ھەولێر-تایبهت بەKDP.info/ وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کاتی تاقیکردنەوە و پشووی وەرزی یەکەمی ساڵی خوێندنی 2013_2014دیاریکرد.
لەمبارەیەوە ھاجەر داود وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: رۆژانی 25و26/12/2013پشووی فەرمی دەبێت لە دامودەزگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ، ھەروەھا لە1/1/2014ش کە دەکاتە سەری ساڵی نوێ پشووی فەرمی دەبێت.
ھاجەر داود گوتیشی:4/1/2014یەکەم رۆژی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی خوێندن بۆ ھەموو قۆناغەکان دەست پێدەکات ورۆژی14/1/2014کۆتایی پێدێت.
داود رونیشیکردەوە،15 /1/2014یەکەم رۆژی پشووی وەرزی یەکەمە کەئەمە تەنھا بۆ ناوەندەکانی خوێندنە و شەش رۆژ دەخایەنێت.




