لە موسڵ 12زیارەتکەری شیعە کوژران

موسڵ-تایبەت بەKDP.info/ئەمڕۆ لە پارێزگای موسڵ چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەیان لە زیارەتکەرانی شیعە کرد،لەئاکامدا 12کەس گیانی لەدەست دا وحەوتی دیکەش برینداربوون.
لەمبارەیەوە سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند:ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆری زیارەتکەرانی شیعە لە قەزای تلعفەر بەرێگای موسڵ سەردانی کەربەلایان کرد بە بۆنەی چلەی ئیمام حوسێن ، بەڵام لەکاتی چونیان لەگەرەکی یەرمووک ژمارەیەک چەکدار تەقی لێیان کرد ، لەئاکامدا 12زیارەتکەر گیانی لەدەستدا کە حەوتیان منداڵن وحەوتی دیکەش برینداربوون.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ راشیگەیاند:لەماوەی دوو مانگی رابردو ئەمە یەکەم جاره ھاووڵاتیان بەکۆمەڵ بکوژرێن.
سەعید مەموزینی گوتیشی:رەوشی ئەمنی پارێزگای موسڵ بەتەواوەتی تێک چووەورۆژانە خەڵک دەکوژرێت وھەر ئەمڕۆش لە موسڵ پۆلیسێک لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو کوژرا.




