وەزارەتی پەروەردە پێویستی بە 40پلەی دامەزراندن ھەیە

بەپێی راگەیندراوێکی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان که‌کۆپییەکی بۆ kdp.infoنێردراوە و تێدا ھاتووە، وەزارەتی پەروەردە ئاگاداری دەرچووانی کۆلێژ و پەیمانگەکانی ھەرێمی کوردستان دەکاتەوە کە پێویستی بە (40) پلەی دامەزراندن ھەیە لە دیوانی وەزارەت، بە مەرجێک دانیشتووی پارێزگای ھەولێر بێت.
ئەمەش دەقی راگەیندراوەکەیە.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاگاداری ده‌رچووانی كۆلێژ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه كه پێویستی به (40) پله‌ی دامه‌زراندن هه‌یه له دیوانی وه‌زاره‌ت، به مه‌رجێك دانیشتووی پارێزگای هه‌ولێر بێت، بۆیه هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زووی دامه‌زراندنی هه‌یه با سه‌ردانی پاشكۆی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بكات بۆ وه‌رگرتنی فۆرمی دامه‌زراندن له به‌رواری 18/12/2013 و بۆ ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت:
پله پێویسته‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
(2) پله - كۆلێژی زمان/ ئینگلێزی/ به‌شی وه‌رگێڕان
(4) پله - كۆلێژی كارگێڕی و ئابووری/ به‌شی ژمێریاری
(20) پله - كۆلێژی كارگێڕی و ئابووری/ به‌شی كارگێڕی
(4) پله - كۆلێژی كارگێڕی و ئابووری/ به‌شی ئامار
(1) پله - كۆلێژی ته‌كنیكی /ئه‌ندازه‌ی كۆنترۆ و سیسته‌مه‌كان/ كۆمپوته‌ر
(1) پله - بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له رێگاكانی وانه وتنه‌وه و پڕۆگرام
(3) پله - په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی/ به‌شی كارگێڕی
(5) پله - په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی/ به‌شی كۆمپیوته‌ر
تێبینی// پێویسته داواكار بڕوانامه یان پشتگیری كۆلێژ یان په‌یمانگه‌ی پێبێت.




