٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

محەمەد ئاغار دادگایی دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە-KDP.info/ لەدوای پەسەندكردنی سكاڵا لەدژی محەمەد ئاغار، تۆمەتبار بەدۆسیەی بكوژی نادیار، لەلایەن دادگای سیانزەهەمین سزا قورسەكانی ئەنقەرەوە، بەبڕیاری دادگا لە 27ی تشرینی دوەم دادگایی ئاغارو هاوەڵانی دەكرێن.

سەبارەت بەچۆنێتی بەڕێوەچونی پڕۆسەی دادگاییەكە، وابڕیارە رەفیعە باسكنی، خێزانی عەبدولمەجید باسكن، كە یەك لەو بكوژانەیە كە لە ساڵی 1993 كوژراوە. لەدادگای ئیستەنبوڵ وتەی لێوەربگیرێت.

هاوكات پارێزەرەكەی محەمەد ئاغار تۆمەتباری یەكەمی دۆسیەكە، داوای دەستلەكاركێشانەوەی لەپارێزەریی ئاغار لەدادگا كردبو، بەڵام ئەو داوایەی لەلایەن دادگاوە رەتكرایەوە.

بەتۆمەتی دروستكردنی گروپی چەكداریء كوشتنء هەوڵدان بۆ كوشتن، بەپێی یاسای 765ی سزای توركیا، داوای زیندانیكردنی هەتاهەتایی بۆ ئاغار و هاوەڵانی دەكرێت.

پێشتر بەتۆمەتی كوشتنی عەبدولمەجید باسكن، بەڕێوەبەری رەگەزنامەی شارۆچكەی ئاڵتونداخ ی لەساڵی 1993دا، لەچوارچێوەی لێكۆڵینەوە لەدۆسیەی بكوژە نادیارەكاندا، سكاڵا لەسەر محەمەد ئاغار و 12 كەسیتر تۆماركرابو، بۆ جاری یەكەم لەلایەن داواكاری گشتی شاری ئەنقەرەوە سكاڵاكە پەسەندكراو وتەی هەریەك لە محەمەد ئاغار و 12 گومانلێكراوەكەیتر وەرگیرا.

شایەنی باسە بكوژە نادیارەكان، لەساڵانی سەرەتای نەوەدەكانی سەدەی رابردو، لەلایەن چەند كەسء گروپێكەوە لەدژی هاوڵاتیانی توركیا بەتایبەتی لەناوچە كوردییەكاندا بەمەبەستی تێكدانی بارودۆخی سیاسی ئەوكاتەی توركیا ئەنجامدراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار