دارا دزەیی: تاوەکو ئێستا پارەی شیری فەوتاوی منداڵانمان بەدەست نەگەیشتووە

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/بەرێوبەری پسولەی خۆراکی ھەولێر ئاشکراکرد، تاوەکو ئێستا پارەی قەرەبووی شیر فەوتاوی منداڵانیان بەدەست نەگەیشتووە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت ئەم ھەفتەیە بەدەستیان بگات.
دارا دزەیی بەرێوبەری پسولەی خۆراکی ھەولێربەkdp.infoراگەیاند: تاوەکو ئێستا پارەی قەرەبووی شیر فەوتاوی منداڵانیان بەدەست نەگەیشتووە، بەڵام لەبەغدا ھەموو کارەکان تەواو بووە و تەنھا ماوە بۆ ئێمەی رەوانە بکەن و چاوەڕوان دەکرێت ئەم ھەفتەیە بەدەستمان بگات و ئێمەش پێداچوونەوەی بۆ دهکەین وبەسەر ھاووڵاتیانی دابەش دکەین.
دارا دزەیی گوتیشی: تاوەکو ئێستا لیستی ناوەکان و بری پارەکەمان بەدەست نەگەیشتووە، بەڵام رەنگە بۆ ھەر مانگێک 14ھەزار بۆ 14ھەزارو500دینار بێت.




