٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە کۆتایی دا عێراق پێشوازی لە گرێبەستی وزەی نێوان هەولێر و ئەنقەرەی کرد

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا– KDP.info/  جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق حوسێن شەهرستانی پێشوازی لە گرێبەستەکانی وزەی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دەکات بە مەرجێک بەغدا  لەو گرێبەسانەدا پەراوێزنەخرێت، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە  حسێن شەهرستانی پێشوازی لە ڕێکەوتننەکانی وزەی نێوان هەرێمی کورستان و بەغدا  کرد  بۆ ناردنە دەرەوەی نەوت و گاز بۆ تورکیا بەو مەرجەی حكوومەتی ناوەندی عێراق لە هەر ڕێکەوتنێکی لەو چەشنە پەرواێز نەخرێت. حسێن شەهرستانی لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی تورکی گوتی: ئێمە پالپشتی و پشگیری زیادکردنی ناردنە دەرەوەی وزە دەکەین بۆ تورکیا و ئەمە ئەو شتەیە کە دەمانەوێت بەدەستی بێنین. بەڵام  شەهرستانی ئەوەشی خستەروو کە دەبێت حکوومەتی ناوەندی بری ئەو نەوتە بزانێت کە دەنێردرێت بۆ تورکیا، نەوتەکە بە نرخی بازاری نێودەوڵەتی بفرۆشرێت، داهاتەکەشی بنێردرێت بۆ سندوقی راژەی گەشەپێدانی عێراق لە نیویۆرک لە ئەمریکا و لەگەڵ بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پێشوودا بگونجێت. شەهرستانی وەڵامی ئەو هەواڵانەی دایەوە دەربارەی ڕێگەنەدان و سنووردارکردنی سەردانی بەرپرسەکانی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان و گوتی: هەر بەرپرسێکی بیانی بیەوێت سەردانی هەر بەشێکی عێراق بکات دەبێت لە پێشدا پەیوەندی بکات بە وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە. بەغدا  رێگە نادات فرۆکەی بەرپرسە بیانیەکانی بێنە عێراقەوە بەبێ وەرگرنتی رەزامەندی فەرمی لە وەزارەتی دەرەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار