٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە بێجی چەکداران دەیان بەندکراویان ئازاد کرد و لە بەغداش چەند تەقینەوەیەک روویدا

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا – KDP.info/  ژمارەیەک چەکداری نەناسراو هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە شاری بێجی  و   ژمارەیەک بەندکراویان تێدا  ئازادکرد، کە  بەندکراوەکان بە تۆمەتی تیرۆر و کوشتن زیندانیکرابوون ، سەرچاوەیەکی پۆلیس لە شاری بێجی بە KDP.infoراگەیاند: کاژێرێک بەر لە ئێستا ژمارەیەک چەکداری نەناسراو کە گومان دەکرێ سەر بە رێکخراوی قاعیدەی تیرۆریستی بن هێرشیان کردە سەر بنکەی  پۆلیسی  بێجی و بەهۆیەوەش وێرای کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک پۆلیس کە یەکێکیان پلەی ئەفسەری هەیە، دەیان بەندکراوی نێوبەندیخانەکەی بێجی رزگاریان بوو و هەڵآتوون ، سەرچاوەکەی پۆلیس ئەوەشی راگەیاند: پێشتر چەکدارەکان وەک کرداریی هەمیشەییان بە تەقینەوە دەستیان پێکردووە دواتر ئەم هێرشەیان ئەمجامداوە و دوای هەڵآتنی بەندکراوەکانیش پۆلیسی شار ناوچەکەیان کۆنترۆکردۆتەوە و  ئێستا بەدوای بەندکراوە هەڵاتووەکانەوەن، لەلایەکی دیکەوە ئەمرۆ لە شاری بەغدا  چەند تەقینەوەیەک روویدانداو بەهۆیەوەش دەیان کوژراو برینداری لیکەوتەوە ، سەرچاوەیەکی پۆلیس رایگەیاند تەقینەوەکان لە ناوچەی سەدر و بەغداد جدیدە روویانداوە و کوژرانو برینداری لێکەوتۆتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار