٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

موعەمەر گولەر: ئاوارە سورییەكان بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان ناكەن

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە-KDP.info/ وەزیری ناوخۆی توركیا موعەمەر گولەر لە وەڵامی رەخنەی ئۆپۆزسیۆنی توركیادا لە بارەی بەشداریكردنی ئاوارە سورییەكان لە پرۆسەی دەنگدانی توركیادا راگەیاند كە هیچ ئاوارەیەكی سوری بەشداری لە پرۆسەی دەنگدانی توركیا ناكات.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی توركی بڵاویكردەوە كە ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە رەخنەی لە حكومەتی پارتی داد و گەشە پێدان كردووە و رایگەیاندووە كە حكومەت لە كاتی هاوكاریكردنی ئاوارە سورییەكاندا دەستی بە ئامادەكاری بۆ بەشداریكردنی ئەو ئاوارانە لە پرۆسەی دەنگدانی توركیادا كردووە و ئاكەپە دەیەوێ ئەو ئاوارانە دەنگی پێ بدەن.

لە بەرامبەردا وەزیری ناوخۆی توركیا موعەمەر گولەر رایگەیاند كە هیچ ئاوارەیەكی سوری لە توركیا بۆی نییە بەشداری لە پرۆسەی دەنگدانی توركیا بكات چونكە هیچ یەك لەو ئاوارانە ناسنامەی توركییان نییە و مافی دەنگدانیان نییە.

گولەر جەختی لەوە كردەوە كە بۆ ئەوەی ئاوارە سورییەكان ببنە خاوەن ناسنامەی توركی و بتوانن بەشداری لە پرۆسەی دەنگدانی توركیادا بكەن دەبێ بە لانی كەمەوە پێنج ساڵ لە توركیا بمێننەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار