٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە موسڵ رۆژنامەنووسێکی دیکە تیرۆر کرا

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ-تایبەت بەKDP.info/ ئێوارەی ئەمڕۆ لەبەر دەرگای ماڵەکەی پێشکشکاری کەناڵی موسڵیە لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو کوژرا.

لەمبارەیەوە سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند:ئێوارە ئەمڕۆ چەند چەکدارێکی نەناسراو لەبەردەرگای ماڵەکەی لە گەرەکی جەزائیر دەسترێژی گولەیان لە نەورەس ئەلنەعیمی پێشکەشکار لە کەناڵی تەلەفزیۆنی موسڵیە کرد، لەئاکامدا گیانی لەدەست دا.

 سەعید مەموزینی گوتیشی: دوای رووداوەکە ھێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنەکەو تەرمی ئەو رۆژنامەنوسەیان رەوانەی پزیشکی دادوەری کرد.

تەنھا لەماوەی دوو مانگی رابردوو لە پارێزگای موسڵ ئەمە شەشەم رۆژنامەنووسە لە لایەن تیرۆرستان تیرۆر بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار