ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌ره‌و دیكتاتۆری ده‌ڕوات

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه‌ده‌كات ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندی زۆر به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی خراپ ده‌ڕوات، وه‌ڵامی ئه‌ندامێكی ده‌وڵه‌تی یاساش ده‌داته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی "محمه‌د سه‌هیود" ئه‌ندامی ئیتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاند كه مه‌ترسییه‌كانی كورد له به‌رامبه‌ر سوپای عێراق، هێنانه‌وه‌ی پاساوه بۆ پڕچه‌ككردنی هێزی پێشمه‌رگه، حه‌سه‌ن حسێن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له هاوپه‌یمانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی kdp راگه‌یاند ئێستا له جیاتی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقی ده‌ستخۆشی له سه‌ركردایه‌تیی كورد بكه‌ن له وشیاركردنه‌وه‌ی حكومه‌ت له هه‌نگاوه هه‌ڵه‌كان، كه‌چی دێن تۆمه‌ت و قسه‌ی نابه‌جێ بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كه‌ن.
گوتی :" ئێمه وه‌ڵامی كه‌س ناده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام به‌مافی خۆمانی ده‌زانین هێزی پێشمه‌گه‌ر پرچه‌ك بكه‌ین چونكه ئه‌زموونی تاڵمان له‌گه‌ل ده‌سه‌ڵاتی به‌غداد هه‌بووه ".
گوتیشی :" با له‌زاری منه‌وه بڵاو بكرێته‌وه ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌ره‌و دیكتاتۆری ده‌روات، چونكه ئه‌وه بۆ چه‌ند جاره داوامان كردووه وه‌زیری په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و چه‌ند وه‌زیرێكی دیكه بانگهیشتی په‌رله‌مان بكه‌ین، به‌ڵام خودی سه‌رۆك وه‌زیران عێراق رێگره له‌و هه‌نگاوه ئه‌وه‌ش ئه‌وپه‌ڕی دیكتاتۆرییه".




