نێچیرڤان بارزانى و شاندێكى ئه‌مه‌ریكى له ڕه‌وشى په‌نابه‌رانى سووریا ده‌كۆڵنه‌وه

سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15ى دیسه‌مبه‌رى 2013، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له خاتوو ئان ڕیچارد یاریده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى نیشته‌جێكردن، په‌نابه‌ران و كۆچبه‌رى و شاندێكى یاوه‌رى كرد، دواى ئه‌وه‌ى كه كۆتاییان به سه‌ردانێك بۆ چه‌ند كه‌مپێكى په‌نابه‌رانى كوردى سووریا له هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى؛ هێنا.
له دیداره‌كه‌دا شاندى میوان ستایش و پێزانینى خۆى بۆ ئه‌و هاوكارییانه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربرى كه پێشكه‌ش به په‌نابه‌رانى كردووه و ده‌ستخۆشى له ده‌زگا و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌ت كرد كه وێڕاى سنوورداریى توانسته‌كان، حكوومه‌ت حه‌واندنه‌وه و هاوكاریكردنى په‌نابه‌رانى خستووه‌ته ئه‌ستۆى خۆى. هه‌روه‌ها سوپاسى ئه‌و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیانه‌شى كرد كه له كه‌مپه‌كاندا هاوكارى پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و یارمه‌تیى ده‌زگاكانى حكوومه‌ت ده‌ده‌ن بۆ پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى به په‌نابه‌ران و ئه‌مه‌ى به مایه‌ى پێزانینى حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا له قه‌ڵه‌م دا.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى سووریا و ئه‌گه‌ر و پێشبینیى ئاڵۆزتربوونى ڕه‌وشه‌كه و زیادبوونى ژماره‌ى په‌نابه‌ران له وڵاتانى ده‌وروبه‌رى سووریا و به تایبه‌تیش هه‌رێمى كوردستان خرایه به‌ر باس و تیشك خرایه سه‌ر ئه‌وه‌ى كه له كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى وڵاتانى په‌خشنده‌دا؛ هه‌وڵ ده‌درێت هه‌ندێ له‌و هاوكارییانه‌ى كۆ ده‌كرێنه‌وه بنێردرێن بۆ هه‌رێمى كورستان بۆ ئه‌وه‌ى هاوكاریى حكوومه‌تى هه‌رێم له پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى و به‌هاناوه‌چوونى په‌نابه‌راندا بكات.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى ڕۆڵى هه‌ندێ له ڕێكخراوه ئێن جى ئۆ بیانییه‌كان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى له هاوكاریكردنى په‌نابه‌ران به‌زر نرخاند، به‌ڵام دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌ركه قورس و سه‌ره‌كییه‌كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تیش ئه‌وه‌ى له توانایدا بێت پێشكه‌شى كردوون و به‌رده‌وامیش ده‌بێت.
سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه كێشه‌كه به ته‌نیا كێشه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نیه و كێشه‌ى حكوومه‌تى فیدارلى عیراقیشه، به‌ڵام تا ئێستا حكوومه‌تى عیراق به شێوه‌یه‌كى وا خۆى له‌م پرسه به‌خاوه‌ن نه‌كردووه و له هه‌ندێ هاوكاریى سنووردار زیاتر، گرنگییه‌كى ئه‌وتۆى پێ نه‌داوه، بۆیه دووباره داواى كرد كه حكوومه‌تى عیراق ئاوڕى زیاتر له‌م پرسه بداته‌وه و هاوكاریى په‌نابه‌ران بكات، هه‌روه‌ها داوا له وڵاته به‌خشنده‌كان بكات هاوكاریى په‌نابه‌ران بكه‌ن كه زیاتر له %95یان له هه‌رێمى كوردستانن.




