لە ئیسپانیا خۆپیشاندەران باڵەخانەی پەرلەمانیان گەمارۆدا

ئیسپانیا-KDP.info/ لە ئیسپانیا شەڕوپێكدادانی نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران كە گەمارۆی تەلاری پەرلەمانیاندابوو ژماریەك برینداری لێكەوتەوە.
لەمباریەوە سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە بەهۆی ئەو قەیرانەی رووی لە وڵاتی ئیسپانیا كردووە، بزووتنەوەی تووڕەیی لە ئیسپانیا چەندین خۆپیشاندان و چالاكیی مەدەنیان رێكخست.
هەرلەو چوارچێوەیەدا شەوی رابردوو چواردەی كانوونی یەكەم، ئەندامانی ئەو بزووتنەوەیە خۆپیشاندانێكیان بەناوی گەمارۆدانی پەرلەمان رێكخست، بەهۆیەوە چەندین رووداوی لێكەوتەوە.
هاوكات سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوەشكرد نزیكەی هەزار خۆپیشاندەری بزووتنەوەی تووڕەیی لە دەوری تەلاری پەرلەمانی ئیسپانیا خۆپیشاندانیان سازكرد و گەمارۆكە ماوەی دوو كاتژمێری خایاند. هەروەها دوای ئەوەی پۆلیس بڵاوەی پێكردن خۆپیشاندەران لە گەڵ هێزەكانی پۆلیس روبەڕوی یەكتری بونەوە و لە ئاكامدا یازدە پۆلیس وهەژدە خۆپیشاندەر برینداربوون، هەروەها ژمارەیەك خۆپیشاندەریش دەستگیركران.




