٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

موقتەدا سەدر حكوومەتی بەپاڵپشتی كردنی میلشیا چەكدارەكان تۆمەتبار كرد

سەرچاوە: KDP.info

نەجەف-KDP.info/ موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر لە لێدوانێكدا داوای لە حكوومەتی عێراق كرد كە بە فەرمی واز لە پاڵپشتی ملیشیا چەكدارەكان بهێنێت و دەستبەرداری پۆستی حكوومەتیش بێت.

 هەروەها سەدر روونیشی كردەوە، نابێت دووبارە حكوومەتی عێراق هەوڵی دامەزراندنی ملیشیای تازەی چەكداریش بۆ پاڵپشتیكردن لە تایفەیی نەدات. سەدر گوتیشی: هەر كەسێك شەڕی گەندەڵی بكات ئەوە كەسێكی نشتیمان پەرەوەرە و ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە بە بەڵگەوە شەڕی گەندەڵی بكرێت و ئەو كەسەش كە گەندەڵی لەسەری ساغ دەبێتەوە پێویستە بدرێتە دادگا.

جێی باسە لەم دواییانەدا رێژەی كردەوە تیرۆریستییەكانی وەك تەقینەوە و هێرشی چەكداری و رفاندنی هاووڵاتیان لە شار و شارۆچكەكانی عێراق زیادی كردووە و ناوەندەكانی نێوخۆیی و هەرێمی و جیهانیش حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتی نوری مالكی بە كەمتەرخەم دەزانن و رەخنەی توندیان لێ گرتووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار