د.سەیوان بارزانی لە رۆما بڕوانامەی ئەكادییمی پرۆفیسۆریی لە ئە كادیمیای ئەنجیلیكا كۆنستاتینیانا وەرگرت

بە ئامادەبونی میوانانی شەرەف كەهەریەك لە پاتریاركی كەنیسەیی مولكی كاسۆلیك و ژمارەیەكی لە بالوێزو دیبلۆماتكاران و پرۆفیسۆرو توێژەران و مامۆستایانی زانكۆ و سیاسەتوانانی زۆربەی پارت و لایەنە سیاسیەكانی ئەو وڵاتەو پارتی فەرمان ڕەوا لە رۆمایی پایتەختی ئیتالیا لە ڕێو رەسمێكی تایبەت و بێ وێنەدا Accadmia Angela Constinianaئە كادیمیای ئەنجیلیكا كۆنستاتینیانا بۆ ئەدەب و هونەر و زانستی) ( د. سەیوان سابیر مستەفا بارزانی ) دەست نیشانكرد بۆ وەرگرتنی ئەم بڕوانامەیە، سەرەتا بەڕێز ئەلبسیو فیراری ئەنجلۆ كۆمنینۆ ناسراو بە ( ئەمیری تسالیا) وتەیەكی پێشكەش كرد و باسی لە گرنگی ئەم بڕوانامەیەكرد و هیوایی خواست د. سەیوان بارزانی وەك چۆن شایستەی ئەم بڕوا نامەیەیە بتوانێ خزمەتی زیاتر پێشكەش بە مرۆڤایەتی بكات، دواتر لە لایەن سەرۆكی (Accadmia Angela Constinianaئە كادیمیای ئەنجیلیكا كۆنستاتینیانا بۆ ئەدەب و هونەر و زانست) ژیان نامەی بەڕێز د. سەیوان بارزانی بالوێزی عێراقی خوێندەوە بە شێوەیەكی چڕوپڕ وەك كەسێكی شایستە بۆ ئەم بڕوانامەیە، هەرلەو ڕێو ڕەسمە تایبەتەدا بڕوانامەكە پێشكەش بەڕێز د. سەیوان بارزانی كرا .
جێی ئاماژەیە (Accadmia Angela Constinianaئە كادیمیای ئەنجیلیكا كۆنستاتینیانا بۆ ئەدەب و هونەر و زانست) بە ناوەندێكی زانستی و هونەری گرنگ دادەنرێت لە كۆماری ئیتالیا ئەم ناونیشانەش یەكەم جارە بەكەسایەتیەكی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبەخشرێت ئەویش بەڕێز د.سەیوان بارزانی بالوێزی كۆماری عێراق، ئەم مەراسیمە لە ژێر چاودێری هەریەك لە سەرۆكایەتی كۆمارو سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی كۆماری ئیتالیا بەڕێوە چوو .
ژیاننامهی د. سهیوان
باڵیۆز د. سەیوان بارزانی باڵیۆزی کۆماری عێراقە لە کۆماری ئیتاڵیا، لە 5 ی تەموزی 2010 دۆکیۆمێنتی باوەر پێکردنی وەك باڵیۆزی ڕاسپێدراوی نائاسایی عیراق لە ئیتاڵیا پێشکەش بە سەرۆکی ئیتاڵی جۆرجیۆ ناپۆلیتانۆ کرد .
باڵیۆز لە شاری هەولێر لە هەرێمی کوردستانی عێراق ساڵی 1972 لە دایك بووە، خێزاندارە و باوکی سێ منداڵە .
- دەرچوی کۆلێژی مافە لە زانکۆی ئۆرلیان لە فەرەنسا .
- ساڵی 2001 بڕوانامەی ماجستێری لە ( زانستە سیاسیەکان_ پەیوەندییە نێودەوڵەتی و دیپلۆماسیەکان) لە زانکۆی پاریسی یەکەم پانتیۆن_ سوربون وەرگرتووە .
- لەهەمان زانکۆ ساڵی 2002، بڕوانامەی ماجستێری لە ( زانستە سیاسیەکان – بەرێوەبردنی حوکمڕانی و سیستەمە سیاسیە گشتیەکان) وەرگرتووە .
- بڕوانامەی دکتۆرا لە زانستە سیاسیەکان لە زانکۆی پاریسی یەکەم _ سوربون بە پلەی نایاب و پایەی شەرەف وەرگرتووە .
باڵیۆز سهیوان بارزانی لە ساڵی 1992 وە چووەتە بواری کارکردنەوە و لەو ساڵەدا کارگێری مەکتەبی پەیوەندییە گشتیەکان بووە لە هەولێر .
ساڵی 1997 نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە ئه ورۆپا .
لە نێوان ساڵانی 1998 تا 2008 نوێنەری هەرێمی کوردستان بووە لە فەرەنسا .
لە ساڵی 2009 لە ئەنجومەنی نیشتمانی عێراقی دەنگی بۆ درا بۆ دامەزراندنی وەك باڵیۆز .
لە ساڵی 2009 وەك باڵیۆز لە وەزارەتی دەرەوە لە بەغدا دامەزرا .
لە ساڵی 2010 وە و تا ئێستا باڵیۆزی ڕاسپێدراوی نائاسایی کۆماری عێراقە لە ئیتاڵیا و هەروەها باڵیۆزی نانیشتەجێ لە ماڵگا .
لە بەرهەمەکانی :
پەرتوکی ( کوردستانی عێراق نێوان 1918_ 2008 ) لە لایەن دەزگای بڵاوکردنەوەی هارتمان .
توێژینەوەیەك لە تایبەتمەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست لە وەرزنامەی ئیکۆ _ جیو .
(دۆسیەی کوردستانی عێراق 1991 _ 2005 ) لە لایەن دەزگای بڵاوکردنەوەی ( ئیناری ) ساڵی 2007 بڵاوکرایەوە .
توێژینەوە نامەی ( نزیکبوونەوەی ناوەڕاستییەکان ) پاریس – فەرەنسا .
ماجیستێرنامەی ( ستراتیژیەتی دەزگا سیاسیەکان لە کوردستانی عێراقدا ) .
توێژینەوە نامەی زانکۆیی ( شیکردنەوەی کۆچبەری بێگانەکان بۆ فەرەنسا ) .
توێژینەوەیەکی زانکۆیی تایبەت بە پێشنیازەکانی یاساکان لە ئەنجومەنی نیشتمانی ساڵی 1997 .
ئەم زمانانە بە باشی دەزانێ :
عەرەبی، کوردی، ئینگلیزی، فەرەنسی، فارسی، ئیتاڵی .




