خەڵاتی سەرۆکی حکوومەت و مەسروور بارزانی بە قوتابیانی یەکەم و دووەم و سێهەمی زانکۆی راپەڕین بەخشرا
ئەمڕۆ 17/7/2012 سێ شەممە لە مەراسمێکی تایبەتدا لە زانکۆی راپەڕین لە شاری رانییە، خەڵاتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی بەسەر قوتابیانی یەکەم و دووەم و سێهەمی سەر بەشەکانی زانکۆی ناوبراو بەخشرا.
بەئامادەبوونی کاروان محەمەد سابیر، نوێنەری بەڕێز مەسروور بارزانی و دکتۆر محەمەد عەلی سەرۆکی زانکۆی راپەڕین و راگر و مامۆستایانی زانکۆی راپەڕین، خەڵاتی سەرۆکی حکوومەت بەڕێز نێچیرڤان بارزانی بەخشرایە قوتابیانی یەکەم و دووەم و سێهەمی ئەو زانکۆییە، لەهەمان مەراسیمدا نوێنەری بەڕێز مەسروور بارزانی خەڵات و ڕێزلێنانی بەخشییە قوتابیانی یەکەم و دووەم و سێهەمی زانکۆی ناوبراو.
لە وتەیەکیدا دکتۆر محەمەد سەرۆکی زانکۆی راپەڕین، وێڕای پیرۆزبایی کردن لە قوتابیانی سەرکەوتوو، سوپاسی تایبەتی هەریەکە لە بەڕێز سەرۆکی حکوومەت و بەڕێز مەسروور بارزانی کرد و ئەم دیاریانەی وەک هاندەرێکی گرنگ بۆ قوتابیان وەسفکرد.
لەلایەن خۆیانەوە قوتابیانی خەڵاتکراو، سوپاسی بەڕێزان سەرۆکی حکوومەت و بەڕێز مەسروور بارزانی-یان کرد.




