٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەندامێکی لیژنەی دارایی:ئەگەر داواکاریەکانمان لەبەرچاونەگیرێ دەنگ بە بودجە نادەین

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، ئەگەر داواکارییەکانی کورد لەبەرچاونەگیرێت، دەنگ بە پڕۆژە یاسای بودجە نادەین و بایکۆتی ده‌کەین.

ئەحمەد حەسەن ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی داھاتووی عێراق بەبێ لە بەرچاوگرتنی داواکارییەکانی کورد، جۆرێکە لە دیکتاتۆریەت و لای ئێمە پەسەند نییە و ھەڵوێستمان دەبێت.

ئەحمەد حەسەن گوتیشی: بەھۆی ئەو ھەرەشە بەرده‌وامانەی بەغدا، چاوەڕوان دەکرێت وەکو ساڵی رابردوو بودجە بەبێ کورد تێپەڕێندرێت.

حەسەن رونیشیکرده‌وە، لە بودجەی ئەمساڵیش داواکارییەکانی ئێمە لەبەرچاو نەگیراوە و ئەگەر داواکارییەکانی ئێمەش لەبەرچاو نەگیرێت و بەم شێوەیە تێپەرێندرێت، دەنگی پێنادەین و بایکۆتی ده‌کەین.

پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق زیاتر لە176ترلیۆن دینارە و زیاتر لە 18ترلیۆن دیناریش لەو بڕە، پشکی ھەرێمی کوردستانە.

هەواڵی پەیوەندیدار