یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سەردانی کەمپی کەورکۆسکی کرد

هەولێر – KDP.info/ بۆ له نزیكه‌وه ئاگادار بوون له بار‌و گوزه‌رانی كوردانی سوریا له هه‌رێمی كوردستان یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئان ریچارد بۆ كاروباری په‌نابه‌ران ،كه‌مپی كه‌ورگۆسكی ئاواره‌كانی لەشاری هەولێر به‌سه‌ركرده‌وه. دواتر به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌كه له پارێزگاری هه‌ولێرو قایقامی قه‌زای خه‌بات و یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئان ریچارد یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری په‌نابه‌ران رایگەیاند : له ڕێگای رێكخراوه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بری 70 ملیۆن دۆلارمان بۆ ئاواره‌كانی سوریا له عێراق ته‌رخان كردووه، پێمان باش بوو له ڕه‌وشی ئاواره‌كان ئاگادار بین،خه‌ڵكی كوردستانیش هاوكارییه‌كی باشی ئاواره‌كانیان كردووه . نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێریش رایگه‌یاند هه‌وڵی به ستانداركردنی كه‌مپه‌كان ده‌ده‌ین، چونكه خراپی بارودۆخی سوریا وایكردووه ژماره‌یه‌كی زۆر له ئاواره‌كان روو له كوردستان بكه‌ن، له‌گه‌ڵ وه‌فده‌كه‌ی ئه‌مریكا باسمان له چۆنیه‌تی هاوكارییه‌كان كردووه.




