٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جەودەت یەڵماز: قۆناغی چارەسەری توركیا نزیكی ئامانجەكانی دەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە-KDP.info/ وەزیری گەشەپێدانی توركیا جەودەت یڵماز رایگەیاند بەشی گەشە پێدانی گشتی چوار ناوچە لە توركیا ساڵی 2002 لە سەدا 20 بووە، ساڵی 2013 ئەو بەشە گەیشتووتە سەدا 34.

جەودەت یڵماز گوتی: لە ناوچەی گاپ كۆچكردن بەردەوامە، بەڵام بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزینی بە خۆیەوە بینیوە، پشت بەخوا لە داهاتوودا خەڵك و دانیشتوانی ئەو ناوچەیە بە پێچەوانەوە كۆچ بۆ ناوچەی گاپ دەكەنەوە، بۆ ئەو مەبەستە بە هەموو شێوەیەك هەوڵ بۆ بەردەوامكردنی قۆناغی چارەسەری دەدرێ.

یڵماز لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا جەختی لەوە كردەوە لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا لە ناوچەی گاپ 282 هەزار كەس تەعین كراون، بۆ هاندانی خەڵك و پشتگیریكردن لە گەڕانەوەی خەڵك قۆناغی چارەسەری فاكتەرێكی زۆر گرنگە.

تی ئار تی

 

هەواڵی پەیوەندیدار