3کۆڵبەری کورد بە هۆی رووچوونی بەفرەوە گیانیان لەدەست دا

ورمێ – KDP.info/ بەهۆی هەرەسی بەفرەوە لەناوچە سنورییەکانی نێوان شاری ورمێ بۆ وڵاتی تورکیا، 3 کۆڵبەری کورد گیانیان لەدەستدا تەرمی یەکێک لە قوربانییەکان لە ژێر بەفر دەرهێنرا . ئاژانسی هەواڵی کوردپا، بڵاویكردهوه سەر لەبەیانی رۆژی هەینی سێ کۆڵبەری کورد بەناوەکانی پەرویز دێهقان کوڕی رەشید، زیاد دەرگەیی کوڕی سەدیق و حەسەن دەرگەیی کوڕی سەدیق لەشوێنێک بەناوی چیای شەهیدان کەوتوونەتە ژێر ههرهسی بەفرەوە و گیانیان لەدەستداوه. ئەو سێ کۆڵبەرە کوردە خەڵکی ئاوایی پیرانجوق ی سەر بە بەخشی سۆمای ورمێ بوونو بەهۆی سەرماو سۆڵەوە رێگاکەیان لێ ونبووەو تووشی ئەو رووداوە بوون. ئاژانسهكه ئاماژهی بهوهشكردووه دانیشتوانی ناوچەکە توانیویانە تەرمی حەسەن دەرگەیی لەژێر بەفر بهێنە دەر، بەڵام تەرمی ئەو دوو کەسەی دیکە بەهۆی زۆری بەفرەوە نەدۆزراوەتەوە. لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە ورمێ و ناوچەکانی دەورووبەری نزیک بە یەک میتیر و نیو بەفر باریوە.




