٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەش وھەوا ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام بارستە ھەوایەکی سارد روو لەھەرێمی کوردستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ئەمڕۆ ئەو شەپۆڵە بەفروبارانەی ماوەی چەند رۆژێکە ھەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە کۆتایی پێدێت و بارستە ھەوایەکی سارد روو لەھەرێمی کوردستان دەکات.

فازڵ ئیبراھیم بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان بە KDP.infoراگەیاند: دوای ئەوەی بەھۆی کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەک ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆڵێکی بەفروباران ھەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە، ئەمڕۆ کۆتایی پێدێت و کەش وھەوا سەقامگیر دەبێتەوە.

فازل ئیبراھیم گوتیشی: ھەر لەمڕۆوە بارستە ھەوایەکی سارد روو لەھەرێمی کوردستان دەکات و لەھەندێک شوێن پلەی گەرما بۆ ژێر سفر دێتە خوارێ.

ئیبراھیم رونیشیکرده‌وە، ئەم بارستە ھەوایە سارده کە روو لەھەرێمی کوردستان دەکات بەردەوام دەبێت تاکۆتایی ئەم ھەفتەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار