سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: مالیكی هه‌ر ڕۆژه‌ی به جۆرێك خۆی ده‌نوێنێت و بره‌و به توندوتیژی ده‌دات

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق نووری مالیكی داوه‌ته‌وه كه له رێوڕه‌سمی ئاهه‌نگی ده‌رچووانی خولی شه‌سته‌مینی ئه‌فسه‌رانی کۆلێژی پۆلیس ڕایگه‌یاندبوون.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له ڕێگه‌ی گوته‌بێژه‌كه‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی ڕاگه‌یاندووه‌و تێیدا هاتووه:ـ
ئه‌وه‌ی مالکی دوێنێ له وته‌که‌یدا خستیه‌ڕوو، هیچ گومانێک ناهێڵێته‌وه که رۆژ له دوای رۆژ زیاتر په‌ره به‌و ره‌فتارانه‌ی خۆی ده‌دات که هاودژن له‌گه‌ڵ ساده‌ترین به‌های دیموکراسی و بنه‌ماکانی شه‌راکه‌ت و هاوبه‌شی، ده‌ره‌نجامی ئه‌و ره‌فتارانه‌شی زۆر خراپ و مه‌ترسیدار به‌سه‌ر پێکه‌وه‌ژیان و ئاینده‌ی دیموکراسییه‌ت له وڵات‌دا ده‌شکێته‌وه، بۆیه ئێمه له سۆنگه‌ی په‌رۆشیمان بۆ قوربانیدان و ده‌ستکه‌وتی عێراقییه‌کان به تێکڕای پێکهاته جیاوازه‌کانیه‌وه، سه‌رله‌نوێ هه‌ڵوێستی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین و هۆشداریی ده‌ده‌ینه به‌ڕێز سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران که ئه‌و ره‌فتارانه‌ی ده‌بێته مایه‌ی له‌ناوبردنی سه‌رجه‌م ده‌ستکه‌وته به‌دیهاتووه‌کان.
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌که‌یه:
"به‌داخێکی زۆره‌وه رۆژ ناڕوات ئه‌گه‌ر تێیدا سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێز نووری مالکی به شێوازێکی دی خۆی نه‌نوێنێ و چه‌ند لایه‌نێکی دیکه له مه‌به‌ست و پلانه‌کانی خۆیمان بۆ نه‌خاته‌ڕوو له پێناو به سه‌ربازگه‌کردنی کۆمه‌ڵگای عێراقی و هاندانی گرتنه‌به‌ری بژارده‌کانی توندوتیژی وه‌ک ئامرازێک بۆ گه‌یشتن به مه‌رامه سیاسییه‌کان.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌و بابه‌ته‌ی له میانی وته‌که‌ی خۆیدا خسته‌ڕوو که دوێنێ دووشه‌ممه 16/7/2012 له رێوڕه‌سمی ئاهه‌نگی ده‌رچووانی خولی شه‌سته‌مینی ئه‌فسه‌رانی کۆلێژی پۆلیس پێشکه‌شی کرد و تێیدا به نه‌فه‌سێکی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز قسه‌کانی ئاراسته‌ی عێراقییه‌کان کرد هه‌ر له باکووره‌وه تا باشوور و چه‌ندین رسته و ده‌سته‌واژه‌ی پڕاوپڕ له لێدان و زبری و توندوتیژی و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی به‌کارهێنا، وه‌ک ئه‌وه‌ی وڵات دادگا و دامه‌زراوه‌ی یاسایی تێدا نه‌بێ!.
ئێمه به‌ر له ئێستا هه‌ڵوێستی خۆمان بۆ هاوبه‌شانمان راگه‌یاندووه سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی رووبه‌ڕووی پرۆسه‌ی سیاسی بۆته‌وه و مه‌ترسیی خۆشمان له به‌رامبه‌ر ره‌فتاری تاکڕه‌وانه‌ی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشان داوه و گوتوومانه که وڵات و پرۆسه‌ی دیموکراسی رووبه‌ڕووی مه‌ترسیی راسته‌قینه بوونه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌و کردارانه‌ی که‌سێک نایگرێته‌به‌ر ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست و مه‌رامی ده‌سه‌ڵاتخوازیی نه‌بێ بۆ په‌راوێزخستن و دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌وانی دی.
ئه‌وه‌ی مالکی دوێنێ له وته‌که‌یدا خستیه‌ڕوو، هیچ گومانێک ناهێڵێته‌وه که رۆژ له دوای رۆژ زیاتر په‌ره به‌و ره‌فتارانه‌ی خۆی ده‌دات که هاودژن له‌گه‌ڵ ساده‌ترین به‌های دیموکراسی و بنه‌ماکانی شه‌راکه‌ت و هاوبه‌شی، ده‌ره‌نجامی ئه‌و ره‌فتارانه‌شی زۆر خراپ و مه‌ترسیدار به‌سه‌ر پێکه‌وه‌ژیان و ئاینده‌ی دیموکراسییه‌ت له وڵات‌دا ده‌شکێته‌وه، بۆیه ئێمه له سۆنگه‌ی په‌رۆشیمان بۆ قوربانیدان و ده‌ستکه‌وتی عێراقییه‌کان به تێکڕای پێکهاته جیاوازه‌کانیه‌وه، سه‌رله‌نوێ هه‌ڵوێستی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین و هۆشداریی ده‌ده‌ینه به‌ڕێز سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران که ئه‌و ره‌فتارانه‌ی ده‌بێته مایه‌ی له‌ناوبردنی سه‌رجه‌م ده‌ستکه‌وته به‌دیهاتووه‌کان و هه‌موو هیوا و ئاواتێکی عێراقییه‌کانیش له‌بار ده‌بات که ئومێد بۆ بنیاتنانی وڵاتێک ده‌خوازن، بیری توندوتیژی و ده‌سته‌واژه‌کانی وه‌ک "زه‌بر وه‌شاندن به مشتی ئاسن" و "رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر که‌سێک بیه‌وێ قه‌یرانی سیاسی بنێته‌وه"ی تێدا نه‌بێ.
ئه‌وه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران باسی لێوه ده‌کات، داوه‌تێکی ئاشکرا و راشکاوانه‌یه بۆ بره‌وپێدانی ره‌فتاری زبر و گرتنه‌به‌ری بژارده‌کانی توندوتیژی، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش پێشێل کردنێکی گه‌وره‌ی دیکه‌یه‌تی دژ به ده‌ستوور، بۆیه ئێمه بانگی سه‌رجه‌م هێزه دیموکراسییخوازه‌کان و هاوبه‌شه سیاسییه‌کانمان و ته‌واوی چین و توێژه‌کان و به‌تایبه‌تی رۆشنبیران ده‌که‌ین که به ئاگاییه‌وه بڕواننه ئه‌وه‌ی له وڵات‌دا روو ده‌دات و پشتگیری له پرۆسه‌ی بنیاتنانی کاروانی دیموکراسییه‌تدا بکه‌ن و رووبه‌ڕووی ئه‌و هزر و بیر و ره‌فتارانه ببنه‌وه و رێگا نه‌ده‌ن جارێکی دی وڵات بۆ نێو تاریکستانی دکتاتۆرییه‌تی نابووت و قێزه‌ون بگه‌ڕێندرێته‌وه."
د.ئومێد سه‌باح
وته‌بێژی فه‌رمیی به ناوی
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان
17/7/2012




