٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئومێد محەمەد: ئەگەر خەڵک ھاوکارمان بن خشتەی پێدانی کارەبا ئەم مانگە وەک خۆی جێبەجێدەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بەرێوبەری کۆنترۆڵی دابەشکردنی کارەبای ھەرێم ئاشکرایکرد، ئەگەر خەڵک ھاوکارمان بێت بەپێی ئەو خشتەی بۆ ئەم مانگە دانراوە کارەبا بەھاووڵاتیان دەدرێت.

ئومێد محەمەد بەرێوبەری کۆنترۆڵی دابەشکردنی کارەبای ھەرێم  لە وەزارەتی کارەبا بەKDP.infoراگەیاند: بەپێی ئەوخشتەی بۆ ئەم مانگە دانرابوو بڕیاربوو رۆژانە 20کاتژمێر کارەبا بەھاووڵاتیان بدرێت، بەڵام بەھۆی ھاتنی ئەو شەپۆڵە سەرمایە خەڵک زیاد لە پێویست کارەبا بەکار دەھێنن، بۆیە لەھەندێک شوێن گرفت دروست بووە.

ئومێد محەمەد گوتیشی: لە زۆربەی شوێنەکانی ھەرێمی کوردستان 20کاتژمێر کارەبا بەھاووڵاتیان دەدرێت، تەنھا لەچەند ناوچەیەک نەبێت کە زیاد لەپێویست کارەبا بەکار دەھێنن کەمبۆتەوە بۆ 19تا18کاتژمێر.

محەمەد رونیشیکردەوە، ئێستاش ئەگەر خەڵک ھاوکارمان بن و ئامێری زیاد پێنەکەن تایبەت ھیتەر کە رێژەیەکی زۆری کارەبای پێویستە دەتوانن بەپێی ئەوخشتەیەی ئەم مانگە داینناوە رۆژانە 20کاتژمێر کارەبا بەھاووڵاتیان بدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار