لە 2012 هەشت ملیۆن كەس بە شێرپەنجە مردوون

KDP.info / رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوە داوە كە بەرزبونەوەیەكی بەرچاو لەژمارەی توشبوان بە شێرچەنجەی مەمك هەیە بەشێوەیەك بەڕێژەی لەسەدا 20 لەساڵی 2008ەوە بەرزبووەتەوە، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ بەرزبونەوەی ژمارەی حاڵەتەكانی مردن بەو نەخۆشی شێرپەنجە بەشێوەیەكی گشتی.
ماڵپەڕی نەتەوە یەكگرتووەكان لەزاری د.دەیڤد فۆرمان سەرۆكی بەشی زانیارییەكانی شێرپەنجە لەئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ لێكۆڵینەوەكانی تایبەت بە شێرپەنجە كە سەربە رێكخراوی تەندروستی جیهانییە بڵاویكردەوە، پێشیبینی دەكات بەهاتنی ساڵی 2025، زیادبونێكی زۆر لەحاڵەتەكانی توشبون بەشێرپەنجە لەسەر ئاستی جیهان كرد، روبدات.
راشیگەیاند، هەموو ساڵێك 14 ملیۆن حاڵەتی نوێی توشبون بە نەخۆشی شێرپەنجە تۆماردەكرێت و بەهاتنی ساڵی 2025 رەنگە ئەو ژمارەیە بۆ 19 ملیۆن بەرزببێتەوەو هۆكارەكەشی گۆڕانی شێوازی ژیانە لەناو خەڵكداو زۆربەی ئەو حاڵەتانەش لەوڵاتانی كەمگەشەكردوو و ناو ژنانن.
شێرپەنجەی مەمك كوشندەترین نەخۆشییە لەلای ژنان كە تەنها لەساڵی رابردوودا 522 ژن بەهۆیەوە مردوون.
هەر بەپێی ئەو ئاژانسە، ژمارەی قوربانیانی شێرپەنجە لەسەرتاسەری جیهاندا گەیشتووەتە هەشت ملیۆن و 200 هەزار لەساڵی رابردودا.




