٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەڕێوەبەری پێشوی:CIA سەركەوتنی ئەسەد باشترین سیناریۆیە

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریكا - KDP.info/ مایكڵ هایدن بەڕێوەبەری پێشوی ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاCIA رایگەیاند، سەركەوتنی بەشار ئەسەد سەرۆكی رژێمەكەی سوریا رەنگە لەناو سێ سیناریۆی زۆر تۆقێنەردا باشترین بێت و هیچ یەكێك لەو سیناریۆیانەش سەركەوتنی ئۆپۆزسیۆن لەخۆناگرێت.

 لەمیانەی وتارێكدا لەبەردەم كۆنگرەی ساڵانەی حەوتەمی تایبەت بە تیرۆر كە پەیمانگای جەیمس تاون لە واشنتنی پایتەخت رێكیخستبوو، هاین كە لەساڵی 2006 بۆ 2009 بەڕێوەبەری ئاژانسیCIA ئاماژەی بەوە دا كە ئەو سێ سیناریۆیە زۆر زۆر مەترسیدارن.

وتیشی، یەكێك لەسیناریۆكان سەركەوتنی ئەسەدەو راشیگەیاند: "پێویستە پێتان بڵێم ئەگەر ئەمە بەیهات كە شتێكی زۆر لەوە مەترسیدارترە كە دەردەكەوێت، پێموایە لەناو ئەم سیناریۆ زۆر مەترسیدارانەی سوریا بۆ كۆتاییهاتنی قەیرانەكە، باشترینە".

دەشڵێت، سیناریۆیەكی تر بریتییە لەبەردەوامبونی جەنگەكە بەشێویەكی بێكوتایی لەنێوان سوننە توندڕەوەكان و شیعە دەمارگیرەكان، تێچوی ئەخلاقی و مرۆیی ئەم گریمانەیە زۆر زۆر گران دەبێت.

ئاماژەی بەوەش دا كە سیناریۆییەكی تر كە ئەگەری زیاتری بەدیهاتنی هەیە، ئەوەیە كە ئێمە "بەرەو كەرتوپەرتبونی وڵات لەنێوان چەند گروپێكی شەڕەكە هەنگاودەنێین"


 

 

هەواڵی پەیوەندیدار