22بەندکراو لە یەکێک لەبەندیخانەکانی بەغدا هەڵاتن

بەغدا – KDP.info / جارێکی دیکە بەندیخانەیەکی عێراق رووبەرووی هێرش دەبیتەوە و بەهۆیەوەش دەیان بەندکراوی بەندیخانەکە رایانکردووە و ژمارەیەکیان کوژران، له به‌ندیخانه‌ی به‌غدای پایته‌ختی عێراق ژماره‌یه‌ك به‌ندكراو هه‌ڵدێن و دوو پاسه‌وانی به‌ندیخانه‌كه‌ش ده‌كوژن. ماڵپەڕی ئەینی عیراقی بڵاوی كرده‌وه: بەیانی ئەمرۆ شەممە 22 به‌ندكراو له به‌ندیخانه‌ی عه‌داله له باكووری به‌غدای پایته‌ختی عێراق دوای كوشتنی دوو پاسه‌وانی به‌ندیخانه‌كه به‌ره‌و شوێنێکی نادیار هه‌ڵاتوون هەندیکێان تا ئامدەکردنی ئەو هەواڵەش بێسەروو شوێنن ، وەک لە هەواڵەکەدا هاتووە: به‌ندكراوه‌كان جل و به‌رگی سه‌ربازیان له‌به‌ردابووه و سه‌رجه‌میشیان به تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستگیر كرابوون. دوای هه‌ڵهاتنی به‌ندكراوه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی فراوانیان بۆ ده‌ستگیركردنیان ده‌سپێكردوو و له‌و هه‌ڵمه‌ته‌شدا 13 به‌ندكراویان ده‌ستگیركرده‌وه و به‌ندكراوێكی هه‌ڵهاتووش كوژرا. پێشتریش چنەد بەندیخانەیەکی عێراق لەوانە بەندیخانەی تاجی لە بەغدا رووبەرووی هیرشێکی چەکداری بوویەوە بەهۆیەوەش ژمارەیەک بەندکراوی گرووپەچەکدارەکان هەڵاتوون.




