عێراق.. لە هێرشێکدا 25کرێکارانی بواری نەوت کوژران کە 16کرێکاریان ئێرانین

دیالە – KDP.info / سه‌رچاوه ئه‌منییه‌کانی عێراق ئاشکرایان کرد که به‌هۆی هێرشێکی چه‌کداری له پارێزگای دیالا 25کرێکارانی بواری نەوت کوژران کە 16 کرێکاری بەرەگەز ئێرانی تێدایە. ئاژانسی هه‌واڵی کۆماری ئیسلامی ئێران ئیرنا بڵاوی کرده‌وه: هێرشه‌که له ڕێگای چوونی کرێکارانی پاڵاوگه‌ی نەوتی له نێزیک خانه‌قین به‌ره‌و مه‌نده‌لی ئه‌نجامدراوه. کاتێک چه‌کداران به سێ ئۆتۆمبێل هێرشیان کردۆته سه‌ر کرێکارانی ئێرانی و عێراقی که له دوو پاسدا بوونه. له‌و هێرشه‌دا 14کرێکاری عێراقی و 16کرێکاری دیکه‌ش بریندار بوونه. له‌لایه‌کی دیکه‌وه حه‌سه‌ن دانایی فه‌ڕ، باڵوێزی ئێران له به‌غدا له دیمانه له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا) گوتی: ئێواره‌ی هه‌ینی ژماره‌یه‌ک له کارمه‌ندانی کۆمپانیایه‌ک له پڕۆژه‌ی هێڵی گازی بۆ گواستنه‌وه‌ی گاز له ئێران بۆ عێراق له کاتی گواستنه‌وه‌یان بۆ شوێنی مانه‌وه‌یان له‌لایه‌ن گرووپێکی تیرۆریستییه‌وه کرانه ئامانج بەهۆیەوەش نزیکەی 25 ئێرانی و عێراقی له‌و کرده‌وه تیرۆریستییه‌دا کوژراون. ئاماژه به‌وه‌ی که ژماره‌ی شه‌هیدانی ئێرانی ناڕوونه. حه‌سه‌ن دانایی فه‌ڕ گوتی: به گوێره‌ی دوایین زانیارییه‌کان 20 ئێرانی له‌و کرده‌وه تیرۆریستییه‌دا کوژراون. ڕاشیگه‌یاند که 5 عێراقیش له‌و ڕووداوه کوژراون. دانایی فه‌ڕ جه‌ختی کردەوە لە سه‌ر به‌رده‌وامی کار له هێڵی گواستنه‌وه‌ی گازی ئێران بۆ عێراق.




