کونسولى تازه‌ى ئه‌مریکا و پارێزگارى هه‌ولێر تاوتوێى ره‌وشى په‌یوه‌ندییه‌کان و هه‌ماهه‌نگى ده‌که‌ن

نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر له‌دیوانى پارێزگادا پێشوازى له پۆل ستیڤانى کونسولى گشتى تازه‌ى ئه‌مریکا له هه‌ولێرى پایته‌خت و شاندى یاوه‌رى کرد .
له دیداره‌که‌دا باس له ره‌وشى ئه‌مرۆى سیاسى و ئه‌منى عێراق و ره‌وشى هه‌رێمى کوردستان و په‌یوه‌ندى دۆستایه‌تى و هاریکارى نێوان هه‌ردوولا کراو پارێزگارى هه‌ولێر پیرۆزبایى ده‌ست به‌کاربوونى له کونسولى تازه‌ى ئه‌مریکا کرد‌و هیواى سه‌رکه‌وتنى بۆ خواست له کاره‌کانیدا .
کونسولى تازه‌ش وێراى خۆشحالبوونى به‌و پێشوه‌چوونه‌ى ره‌وشى ئاوه‌دانى و گه‌شه‌پێدانى هه‌ولێرى پایته‌خت ، هیواى خواست هه‌ماهه‌نگى و هاوکارییه‌کى ته‌واو له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌بێت بۆ بره‌ودانى پترى په‌یوه‌ندییه‌کان و کار‌و خزمه‌تى باشتر .




