٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جەمیل چیچەك: بۆ دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكان چاوەڕوانی وەڵامی ئاكەپە دەكەین

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/ سەرۆكی پەرلەمانی توركیا جەمیل چیچەك رایگەیاند هەر سێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن رۆژی هەینی وەڵامی نامەكەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی توركیا لە بارەی دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكانی كۆمیتەی ئامادەكاری دەستووری نوێ توركیایان داوەتەوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی بڵاویكردەوە كە سەرۆكی پەرلەمانی توركیا جەمیل چیچەك رایگەیاندووە هەر سێ لایەنی ئۆپۆزسیۆنی توركیا ( جەهەپە، مەهەپە و بەدەپە) وەڵامی نامەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی توركیایان داوەتەوە و بۆ ئەوەی كە دووبارە كۆمیتەی ئامادەكاری دەستووری نوێ توركیا دەست بە كۆبوونەوەكانی بكات چاوەڕوانی وەڵامی ئاكەپەیە.

جەمیل چیچەك لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوە داوە كە دوای گەیشتنی وەڵامی ئاكەپە، سەرۆكی پەرلەمان وەكو سەرۆكی كۆمیتەی ئامادەكاری دەستووری نوێ لەگەڵ سەرۆكی پارتە سیاسییەكان كۆ دەبێتەوە و بە پێ ئەنجامەكانی ئەو كۆبوونەوەیە، كۆمیتەی ئامادەكاری دەستوور دەست بە كاری خۆی دەكاتەوە یا بە یەكجاری خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە.

چیچەك هەروەها داوای لە سەرۆكی پارتە سیاسییەكانی توركیا كردووە تا واز لە هێڵە سوورەكانی خۆیان بهێنن و پێكەوە رێكبكەون تا بتوانن دەستوورێكی نوێ بۆ توركیا ئامادە بكەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار