سوپای ئێران 12 بەرهەمی نوێی خۆی ئاشكرا دەكات

تاران- KDP.info/ بەڕێوەبەرایەتی پروپاگەندە و راگەیاندنی وەزارەتی بەرگری ئێران رایگەیاند كە بە هاوبەشی سوپا و وەزارەتی بەرگری ئێران رۆژی شەممە 12 بەرهەمی نوێی سوپا و وەزارەتی بەرگری ئاشكرا دەكرێن.
لەمبارەیەوە ئاژانسی فارسی ئێرانی بڵاویكردەوە كە بڕیارە رۆژی شەممە لە رێوەڕەسمێكی هاوبەشی سوپا و وەزارەتی بەرگری ئێراندا 12 بەرهەمی نوێی سایبەری سوپا و وەزارەتی بەرگری ئاشكرا بكرێن.
بە پێ راگەینراوی بەڕێوەربەرایەتی پروپاگەندە و راگەیاندنی وەزارەتی بەرگری ئێران، ئەو بەرهەمانە لەلایەن شارەزا و پسپۆڕانی ئێرانییەوە دروست كراون و هەمووی ئەو بەرهەمانەیش لە بواری دیجیتاڵی و سایبەریدان.
لە بەشێكی دیكەی ئەو راگەینراوەدا هاتووە كە لە سایەی ئەو بەرهەمە نوێیانەدا ئاستی توانایی ئێران لە بەرامبەر هێرشە سایبەرییەكاندا بەرز دەبێتەوە و هیچ جۆرە هێرشێكی سایبەری كاریگەری لە سەر ئێران نابێت.




