٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كتێبی شۆڕشی بێدەنگی ئاكەپە بە كوردی چاپ كرا

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە-KDP.info/ كارنامەی 10 ساڵەی حكوومەتی ئاكەپە كە بە شۆڕشی بێدەنگی ناسراوە دوای بڵاوكردنەوەی بە توركی وەرگێری سەر چەندین زمان كرا.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی رەسمی ئاكەپە بڵاویكردەوە كە كتێبی شۆڕشی بێدەنگی كە بریتییە لە كارنامەی 10 ساڵەی حكوومەتی پارتی داد و گەشە پێدان، دوای ئەوەی بە توركی ئامادە و چاپ كرا، وەرگێڕی سەر زمانی كوردی ( زاراوەی كرمانجی ژورین) كرا و كاری چاپكردنی كۆتایی هاتووە و لەو رۆژانەدا بڵاو دەكرێتەوە.

ئەو كتێبە كە لە لایەن ئەنجومەنی راوێژكاری ئاسایشی گشتییەوە ئامادە كراوە بریتییە لە هەنگاو، كار و چالاكی و ئەو گۆڕانكارییانەی كە لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا لە لایەن حكومەتی ئاكەپەیەوە ئەنجام دراون.

لە بەشێكی ئەو كتێبەدا باس لە پرۆژەكانی كرانەوەی دیموكراتیك، پاكێجەكانی دیموكراتیزە كردنی توركیا و هەوڵدانەكانی حكومەت بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد كراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار