كۆمه‌لێك چه‌كدار 26 كرێكاری پاڵاوگه‌ی نه‌وت له خانه‌قین ده‌كه‌نه قوربانی

خانەقین- KDP.info/ له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له كرێكاری پاڵاوگه‌ی نه‌وتی (نه‌فتخانه) له‌نێوان قه‌زای خانه‌قین و ناحیه‌ی مه‌نده‌لی، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یان و به‌رده‌ستڕێژی گولله دران، له‌ئه‌نجامدا 19 كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداو 7 كرێكاری تریش برینداربوون.
ئه‌مشه‌و چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو كه جلی سه‌ربازیان له‌به‌ردابووه، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ژماره‌یه‌ك كرێكاری پاڵاوگه‌ی نه‌وتی (نه‌فتخانه) له شاری خانه‌قین و سه‌رجه‌م كرێكاره‌كانی پاڵاوگه‌كه‌یان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوللـه و له ئه‌نجامدا 19 كرێكار، گیانیان له‌ده‌ستدا و 7 دیكه‌ش برینداربوون، كه زۆربه‌ی ئه‌و كرێكارانه سه‌ر به كۆمپانیایه‌كی ئێرانین.پۆلیسی ناوچه‌كه ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه كردووه و ته‌رمی كرێكاره كوژراوه‌كان و برینداره‌كانیش، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی خانه‌قین كران.




