وه‌زاره‌تی کاره‌با داوا ده‌کات قوربانییانی کاره‌با به‌شه‌هید هه‌ژمار بکرێن

وه‌زاره‌تی کاره‌با داوا له‌وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان ده‌کات قوربانییانی کاره‌با به‌شه‌هید هه‌ژمار بکات .
له‌نووسراوێکدا که له 3/7/2012 له وه‌زاره‌تی کاره‌با ده‌رچووه‌و ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان کراوه و وێنەیەكی بە مالپەری kdp گەیشتووە تێیدا هاتووه :
قوربانیانی کاره‌با که پێشتر کارمه‌ندی وه‌زاره‌تی کاره‌با بوون له‌کاتی خزمه‌تکردنیان له‌پێناو رووناککردنه‌وه‌ی کوردستان گیانیان سپاردووه ، ئێستا که‌سوکاریان له‌گوزه‌رانێکی خراپدان، بۆیه حکومه‌ت هه‌رچی بکات به‌رامبه‌ر نییه بۆ ژیانی ئه‌وان که له‌ده‌ستیان داوه .
وه‌ک له‌نووسراوه‌که‌دا پۆلێن کراوه ژماره‌ی قوربانیانی کاره‌با له ساڵی 1991 ه‌وه تا ئێستا 110 شه‌هیدن به‌جۆرێک که له‌پارێزگای هه‌ولێر 24 شه‌هیدو له‌سلێمانی 69 و له‌دهۆکیش 17 شه‌هیدن .




