٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گوتەبێژی فەرمی حكومەت : نەوت دەنێرینە دەرەوە

سەرچاوە: KDP.info
هەولێر- KDP.info/ سەفین دزەیی گوتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا ئاشكرایكرد : دواكەوتنی هەناردەیی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا لە رێگەی بۆڕیە تازەكەوە بەهۆی چەند هۆكارێكی تەكنیكیەوە بوو نەوەك بەهۆی رێگەگرتنی بەغدا لەم كارە بەهۆی ناكۆكیەكانی نێوان هەولێر و بەغدا .
دزەیی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا رێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا بۆ هەناردەكردنی نەوت لە خاكی هەرێمەوە بەردەوامە و هەردوولا پێیەوە پابەندن ودووپاتیشیكردەوە مەسەلەی تەواوكردنی بۆڕیەكە زیاتر لە ساڵێك ونیوی برد و دوایین قۆناغەكانی 20 رۆژ لەمەوبەر تەواوبوو.
هەروەها رونیشیكردەوە دەستكردن بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوە لەسەر رەزامەندی حكومەتی عیراق نەوەستاوە و هەرێم لە ماوەیەكی نزیكدا نەوت دەنێرێتە دەرەوە و مەسەلەكەش تەنها كاتە.

هەواڵی پەیوەندیدار