پیاوە خاوەن 86 ژنەكە روبەڕوی ئەگەری لەسێدارەدان دەبێتەوە

نێجەر - KDP.info/ پیاوێكی نێجیری لەویلایەتی نیجەر كە 86 ژن و 170 منداڵی هەیە، روبەڕوی سزای لەسێداردان دەبێتەوە ئەگەر ژمارەی ژنەكانی كەمنەكاتەوە چونكە ئەوە پێچەوانەی یاسا كارپێكراوەكانی ئەو وڵاتەیە.
ئەنجومەنی باڵای كاروباری ئیسلامی لەنێجیریا داوای لەو پیاوە تەمەن 84 ساڵە كرد ژمارەی ژنەكانی بۆ چوار كەمبكاتەوە، ئەگەرنا روبەڕوی سزای لەسێدارەدان دەبێتەوە.
رادیۆی بی بی سی بڵاویكردەوە، محەمەد بیلۆ ئەبوبەكر كە پێشتر مامۆستاو وتاربێژ بووە، بەپێی ئاینی ئیسلام كە لەساڵی 2000ەوە لەویلایەتی نیجەری زۆرینە موسڵمان جێبەجێدەكرێت، رەنگە روبەڕوی سزای لەسێدارەدان ببێتەوە.
دوو هەفتە لەمەوبەر میدیا نێجیرییەكان چەند دیمانەیەكیان لەگەڵ ئەبوبەكر بڵاوكردەوە كە تێیدا دەڵێت لەقورئانی پیرۆزدا سزا بۆ ئەو كەسانە دانەنراوە كە زیاتر لە چوار ژن دەهێنن بەڵام ئەنجومەنی باڵای كاروباری ئیسلامی لەو وڵاتە هێرشێكی توندی كردە سەر ئەو پیاوە بەوپێیەی "تەحەدای ئاینی ئیسلام دەكات".




