یونسیف : لە جیهاندا 230ملیۆن منداڵ بەشێوەیەكی فەرمی ناویان تۆمارنەكراوە

نیویۆرك - KDP.info/ لە جیهاندا 230منداڵ بەشێوەیەكی فەرمی ناویان تۆمارنەكراوە كە رێژەی زۆری تۆمار نەكردنەكەش دەكەوێتە باشووری ئاسیا و باشووری بیابانی گەورە.
راپۆرتێكی رێكخراوی یونسێفی تایبەت بە منداڵانی سەربە نەتەوە یەكگرتوەكان ئەوەی ئاشكراكرد لە جیهاندا نزیكەی 230 ملیۆن مندال َبەشێوەیەكی فەرمی ناویان تۆمارنەكراوە و ئەو وڵاتانەی كەمترین رێژەی تۆماركردنیشی تێدایە دەكەوێتە باشوری ئاسیا و باشوری بیابانی گەورە.
هاوكات راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەشكرد لە ساڵی 1012 لەسەر ئاستی جیهان تەنها شەست لەسەدی منداڵان ناویان تۆماركراوە و ئەمەش هۆكارێكە بۆ بێبەش بوونی منداڵان لە مافەكانیان وەك خوێندن و چاودێری تەندروستی و بیمەی كۆمەڵایەتی.




