٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەركردەكانی وڵاتانی كەنداو هانی ئێران دەدەن نیاز باشی خۆی بسەلمێنێت

سەرچاوە: KDP.info

كوێت - KDP.info/ وڵاتانی عەرەبی كەنداو لە كۆتایی كۆنگرەی ئەنجوومەنی هاریكاری عەرەبی كە لە دوو رۆژی رابردوو لە كوەیت بەڕێوەچوو بەیاننامەیەكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە كە لە بەشێكی بەیاننامەكەدا وڵاتانی عەرەبی كەنداو هانی ئێرانیان داوە كە نیاز باشی خۆی بەرامبەر وڵاتانی عەرەبی كەنداو بسەلمێنێت و چی دیكەش دەست لە ناو كاروباری ئەو وڵاتانە وەرنەدات .

 لە هەمان كاتدا وڵاتانی عەرەبی كەنداو لە بەیاننامەكەدا پێشوازیان لەو ئاراستە سیاسەی تازەی ئێستای ئێران كرد كە حەسەن رووحانی سەرۆكی ئەو وڵاتە گرتوویەتێ بەر و هەروەها داوا لە ئێرانیش كرا كە هەوڵەكانی زیاتر لە پێناو سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەكە بخاتە گەڕ.

شایانی باسە وڵاتانی عەرەبی كەنداو بە تایبەتیش سعوودیا ئێران بە ركابەرێكی سەرختی خۆیان لە ناوچەكە لە قەڵەم دەدەن و ئەو وڵاتانە ترسی ئەوەشیان هەیە كە بە رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ وڵاتە زلهێزەكانە، ئێران قەڵەمڕۆی خۆیی لە ناوچەكە پتەوتر بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار