بۆ ئه‌مساڵ 3200 ته‌ن بنه‌تۆی په‌تاته به‌سه‌ر جوتیارانی هه‌رێمی كوردستاندا دابه‌ش ده‌كرێت

هەولێر –KDP.info/ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌مساڵ 3200 ته‌ن بنه‌تۆی په‌تاته به‌سه‌ر جوتیارانی هه‌رێمی كوردستاندا دابه‌ش ده‌كات. ماجید ده‌باغ، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بە KDP.infoرایگه‌یاند، له‌هه‌وڵی دروستكردنی كێبڕكێدان له نێوان پێنج كۆمپانیا گه‌وره‌كه‌ی جیهان كه كاری هاورده‌كردنی بنه‌تۆی په‌تاته ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی 3200 ته‌ن هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن بۆ دابه‌شكردنی به‌سه‌ر جوتیاراندا، به‌جۆرێك 1500 ته‌ن بۆ دهۆك‌و، 850 ته‌ن بۆ هه‌ولێر‌و، 150 ته‌نیش بۆ جوتیارانی سلێمانی. گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئەوەشی خستەروو کە بۆ هه‌رته‌نێك بنه‌تۆی په‌تاته بڕی 450 هه‌زار دینار له جوتیاران وه‌رده‌گیرێت. ساڵی رابردوو، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بۆ چاندن‌و زیادكردنی به‌رهه‌می په‌تاته، زیاتر له 2300 ته‌ن ته‌قاوی (بنه‌تۆ)ی په‌تاته‌ی به‌سه‌ر 222 جوتیاردا دابه‌شكرد. زۆرترین كێڵگه‌كانی چاندنی په‌تاته ده‌كه‌ونه سنوری پارێزگای دهۆك‌و، ساڵانه‌ش له 15ی مانگی چواره‌وه ڕێگه‌نادرێت په‌تاته هاورده‌ی هه‌رێم بكرێت ئه‌وه‌ش بۆ فرۆشتن و ساغبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می په‌تاته‌ی جوتیارانی خۆماڵی.




