نه‌واف ئه‌لفارس : رژێمى سوریا دوو دڵ نییه له‌وه‌ى چه‌كى كیمیایى به‌كار بهێنێت

نه‌واف ئه‌لفارس باڵوێزى سوریا له به‌غدا كه هه‌فته‌ى رابردوو جیابوونه‌وه‌ى خۆى له رژێمى سوریا راگه‌یاند له ده‌وحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌ر له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى بى بى سى رایگه‌یاند رژێمى سوریا دوودڵى ناكات له به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیایى ،
هه‌روه‌ها نه‌واف ئه‌لفارس رژێمى سوریاى تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ى له پشته‌وه‌ى هه‌موو ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كان بووه له شاره‌كانى سوریا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌سه‌ڵاتى سوریا چه‌كدارانى رێكخراوى قاعیده‌ى بۆ جێبه‌جێكردنیان به‌كارهێناوه.
هاوكات نه‌واف ئه‌لفارس ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد به‌شار ئه‌سه‌د ده‌سه‌ڵات به‌جێ ناهێڵێت ته‌نها به به‌كارهێنانى هێز نه‌بێ ، هاوكات گووتیشى حكومه‌تى سوریا له‌ماوه‌یه‌كى كورتدا ده‌ڕوخێت. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌پلانى كوفى ئه‌نان نێرده‌ى هاوبه‌شى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان وكۆمكارى عه‌ره‌بى بۆ سوریا رایگه‌یاند پلانه‌كه‌ى ئه‌نان له سه‌ره‌تاوه شكستى خوارد.




