٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بۆ یەكەمجار لە پەرلەمانی توركیا پەرلەمانتارێك به‌سەرپۆش گوتاری پێشكەش كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە-KDP.info/ لە میانی گفتوگۆكردن لە سەر پرۆژە بودجەی ساڵی 2014ی ئەنستیتۆی گشتی ئیدارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پەرلەمانی توركیا، بۆ یەكەمینجار پەرلەمانتارێك به‌سەرپۆش گوتاری پێشكەش كرد.

لەمبارەیەوە كەناڵی تی ئار تی بڵاویكردەوە كە پەرلەمانتاری شاری بورسەی ئاك پارتی جانان جاندەمیر چەلیك یەكەمین پەرلەمانتاری توركیایە كە لە سەر مینبەری پەرلەمان بە سەرپۆشەوە گوتاری پێشكەش كرد.

جاجان جاندەمیر چەلیك رایگەیاند ئەنستیتۆی ئیدارەی گشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە كاتی دامەزراندنییەوە تا ئەمڕۆ، لە بارەی رووداو پێشهاتەكانی كۆمەڵگە و رای گشتییەوە چەندین كار و لێكۆڵینەوە زانستی لە سەر ئاستی جیهانی ئەنجام داوە. هەروەها بۆ هەموو دامودەزگاكانیش كادر و پسپۆڕی شارەزای پەروەردە كردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار