٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ژمارەیەك بەندكراو لە بەندیخانەی كازمییە هەڵاتن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- KDP.info/ لە بەندیخانەی كازمیەی بەغدا ژمارەیەك بەندكراو پاسەوانێك دەكوژن و لە بەندیخانەكە رادەكەن.

لە مباریەوە سەرچاوەیەك لە پۆلیسی عێراق رایگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەك بەندكراو لە بەندیخانەی كازمیەی بەغدا دوای ئەوەی پاسەوانێك دەكوژن و دەست بەسەر چەكەكەی دادەگرن لە بەندیخانەكە رادەكەن،

 هاوكات هێزە ئەمنیەكان گەمارۆی ناوچەكەیان داوە و توانیویانە نۆ لە بەندكراوە هەڵاتووەكان دەستگیر بكەنەوە.

پێشتریش ژمارەیەك زیندانی بە رێگەی جیاجیا لە گرتوخانەكانی عێراق دا هەڵاتوون و بەو هۆیەشەوە ژمارەیەك بەرپرسی ئەمنی تۆمەتبار كران.

هەواڵی پەیوەندیدار