سه‌رۆكی كۆریا مامی خۆی به‌تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ كوده‌تا بەسەر دەسەڵاتەکەی له‌سێداره‌دا

پێۆنگ یانگ –KDP.info / سه‌رۆكی كۆریای باكوور مامی خۆی به‌تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ كوده‌تا بەسەر دەسەڵاتەکەی له‌سێداره‌دا. ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكرده‌وه: دادگای باڵای سه‌ربازی پیۆنگ یانگ گه‌وره سیاسه‌تمه‌دا‌و كه‌سایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی پشته‌په‌رده چان سۆن تاكی ، كه مامی سه‌رۆكی وڵاته، به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ كوده‌تا‌و خیانه‌تكردنی نیشتیمانی له‌سێداره دا. بە پێی ئەو هەواڵە دوێنی پرۆسه‌ی دادگایكردنه‌كه‌ی ئەو سەرکردە نزیکەی سەرۆکی کۆریای باکوور بە کتوپری به‌ڕێوه‌چووه، دوای لێکۆلینەوە لە تاوانەکەی ، دادگا به‌رزترین سزای به‌سه‌ردا كه له‌سێدارادانه سه‌پاند و ، دواتریش له‌هه‌مان رۆژ دا سزای لە سێدارەدان لە سەر چان سۆن تاكی جێبه‌جێكراوه. جێگای باسە: چان سۆن تاك ته‌مه‌نی 67 ساڵه‌و مێردی پور‌و مامی كیم جۆن ئی سه‌رۆكی كۆریای باكووره، پێشتر به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاتی له‌ناو پارته‌كه‌یدا‌و بازرگانی كردن به ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركرا‌بوو و هه‌موو ده‌سه‌ڵات و ناونیشانه سه‌ربازیه‌كانی لێسه‌ندرایه‌وه. چان سۆن سیاسه‌تمه‌دارێكی كاریگه‌ر‌و كه‌سایه‌تی گه‌وره ده‌سه‌ڵاتی پشت په‌رده‌بوو له كۆریای باكور‌و، دوای مردنی چۆن ئینی باوكی سه‌رۆكی ئێستای كۆریا، رۆڵێكی گه‌ره‌ی هه‌بوو له داڕشتنی نه‌خشه سیاسی وڵات‌دا، هه‌موو كاروباره سیاسیه‌كانی سه‌رۆكی وڵاتی به‌ڕێوه ده‌برده .




