عێراق فرۆكەی جەنگی لە كۆریای باشوور دەكڕێت

بەغدا - KDP.info/ بۆ كڕینی ژمارەیەك فڕۆكەی جەنگی عێراق گرێبەستێـكی لەگەڵ كۆریای باشور مۆركرد. لە مباریەوە سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە لە بەغدا لە ڕێوەڕەسـمێـكدا بە ئامادەبوونی نوری مالیكی سەرۆك وەزیری عێراق و لی یۆنگ جول وەزیری پـیشەسـازی لەشـكری كۆریای باشور گرێبەسـتێك بۆ كڕینی بیست وچوار فڕۆكەی جەنگی بە بەهای 1.1 ملیار دۆلار مۆركرد،تاكو لە ئایندەدا لە بواری راهێنان و كرداری لەشـكری مامناوەند بەكاریان بهێنێت.
جێگای ئاماژەیە ئەو فڕۆكە جەنگیانە ئەوپەڕی خێرایـیەكەی 1.5 ماخە و درێژیـیەكەی 13.14 مەترە و پانیـیەكەی 9.45 مەترە، دەتوانێت موشەكی ئاسمان بۆ ئاسمان و موشەكی ئاسمان بۆ زەوی هەڵبگرێت و ئامێری ئەلیكترۆنی تێدایە كە وەها دەكات بە وردی لە ئامانجەكانی بدات.




