٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو كیومەرس حوسێن

سەرچاوە: KDP.info

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس (كیومەرس حوسێن)ـم بیست كە بەهۆی نەخۆشییەكی كوشندە گیانی بەخشی و چووە بەر دلۆڤانیی خودا. ئەم هەواڵە دڵتەزێنە هەموومانی خەمبار كرد. زۆر بە پەرۆش بووین بۆ ئەوەی ڕۆژنامەنووسی جوانەمەرگ چارەسەری نەخۆشییەكەی بكرێت و لە ژیان و كارەكەیدا بەردەوام بێت.

بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری خواڵێخۆشبوو و گشت ڕۆژنامەنووسانی كوردستان دەكەم و لە خودای میهرەبان داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكاری ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

12ـی 12ـی 2013

هەواڵی پەیوەندیدار