٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەبدولرەحمان خەلیفە: قۆناغی پێشکەش کردنی لیستی ناوی کاندیدان دەستیپێکردووە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی پەیوەندییە جەماوەرییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، ماوەی دوو رۆژە قۆناغی پێشکەشکردنی لیستی ناوی کاندیدانی قەوارە سیاسییەکانی بۆھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکردووە ، بەڵام تاوەکو ئێستا ھیچ قەوارەیەک لیستی ناوەی کاندیدەکانی پێشکەش نەکردووە..

عەبدولرەحمان خەلیفە بەرپرسی پەیوەندییە جەماوەرییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: لە10ئەم مانگەوە قۆناغی ھاوپەیمانیەتی کۆتایی پێھاتووە و قۆناغی پێشکەشکردنی لیستی ناوی کاندیدان لەلایەن قەوارە سیاسییەکان دەستی پێکردووە و تاوەکو 3/1/2014بەردەوام دەبێت.

عەبدولرەحمان خەلیفە گوتیشی: پێویستە ھەر کاندیدێک چەند مەرجێکی تێدا بێت، لەوانەش تەمەنی لە30ساڵ کەمتر نەبێت و یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەری نەیگرێتە و حوکم نەدرابیت و بروانامەکەشی لە ئامادەیی کەمتر نەبێت.

خەلیفە رونیشیکرده‌وە، تاوەکو لیستی ناوی کاندیدانی ھیچ قەوارەیەکی سیاسی بەدەست ئەوان نەگیشتووە، چونکە جارێ ھێشتا زووه‌ و تەنھا دوو رۆژە ئەم قۆناغە دەستی پێکردووە.

بڕیارە لە30/4/2014ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوە بچێت

هەواڵی پەیوەندیدار