٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پێشبینی ئازادکردنی پێنج پەرلەمنتارە بەندکراوەکەی بەدەپە زۆر بووە

سەرچاوە: KDP.info

تورکیا  -  KDP.info/ ژنە پەرلەمانتارێكی پارتی بەدەپە ئاشکرای دەکات. کە  زانیاری تەواویان پێگەشتووە كە ئەمڕۆ  یان سبینێ هەینی، 5پەرلەمانتاری پارتەكەیان کەلە سەر پرسێکی دیاریکراوەو دەستگیرکراون ئازاد بكرێن. ماڵپەری ئەكشامی توركی بڵاویکردەوە: کە  پەروین بوڵدان پەرلەمانتاری پارتی ئاشتی و دیموكراتی بەدەپە ڕایگەیاندووە:  کە پارێزەرەكانیان لە بەدەپە  زانیاری ئەوەیان پێگەشتووە كە هەر پێنج پەرلەمانتاری پارتەكەیان، كە لەسەر داوای كەجەكە زیندانی كرابوون ئەمڕۆ یان سبینێ هەینی ئازاد دەكرێن. لەدوای پێشكەشكردنی داوایەك لە لایەن پارتی كۆماری گەل  جەهەپە  بۆ ئازادكردنی موستەفا باڵبای پەرلەمانتاری ئەو پارتە كە 4ساڵ زیندانی كرابوو، دادگای توركیا بڕیاڕیدا ناوبراو ئازاد بكرێت، ئەمەش ڕێگەی لەبەردەم ئازادكردنی 5  پەرلەمانتاری زیندانیكراوی  بەدەپە خۆشكردووە و چاوەڕێ دەكرێت بەزووترین كات ئازاد ئەوانیش بكرێن. ئازاد کردنی ئەو پێنج بەندکراوەی ئەندامانی سەر بە پارتی ئاشتی و دیموکراتی بەدەپە لە تورکیا هەنگاوێکی هءورکەرەوە دەبێت سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان پارتەکانی تورکیا.

هەواڵی پەیوەندیدار