د. ره‌وه‌ز مه‌هدى: تا ئێستا به فه‌رمى كارنامه‌ى چاكسازیمان به‌ده‌ست نه‌گەیشتووه

دكتۆر ڕه‌وه‌ز مه‌هدى خۆشناو ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سه‌ر به هاوپه‌یمانى كوردستانى، له لێدوانێكیدا بۆ كوردستان تى ڤى رایگه‌یاند ئێمه تا ئێستا به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى كارنامه‌ى چاكسازیمان به‌ده‌ست نه‌گەیشتووه و هیچ شتێكى باشیش له‌م كاره‌دا نابینین،
دكتۆر ڕه‌وه‌ز مه‌هدى خۆشناو گووتیشى پرسه‌كه ته‌نها بۆ قۆستنه‌وه‌ى كات و لاوازكردنى ئه‌و هه‌وڵه ڕاسته‌قینانه‌یه كه به ئاراسته‌ى دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێك بۆ ته‌نگژه‌ى سیاسى وڵات ده‌چێت، دكتۆر ڕه‌وه‌ز ڕاشیگه‌یاند ده‌وڵه‌تى یاسا هه‌ڕه‌شه و هه‌ڵمه‌تێكى ڕاگه‌یاندنى له دژى هه‌رێم ده‌ستپێكردووه و ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ش كاریگه‌ریان له سه‌ر داهاتووى هه‌رێم و سه‌ربه‌خۆى ئابورى ده‌بێت و به هه‌ڕه‌شه وه‌سف ده‌كرێت.




